ئەم بڕیارەی فیفا دوای ئەوە دێت کە پێشتر بڕیار بوو هەڵبژاردنەکە لە مانگی ئەیلولی ڕابردوو ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی دواخستنی لەلایەن فیفا بەهۆی داواکاری سەرۆکی یەکێتییەکە، وادەیەکی نوێ دیاری کرا. دیارە هەڵبژاردەی عێراق تا ئەو کاتە هیچ یارییەکی لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٦ نامێنێت، کە دوا یاریی لە ٣١ی ئازاری ساڵی داهاتوو بەرامبەر براوەی سۆرینام و بۆلیڤیا ئەنجام دەدات.
بڕیارە لە نیسانی داهاتوو هەڵبژاردنی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەڕێوەبچێت.
