Apora Logo

ئەمڕۆ ساڵێك بەسەر یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ ساڵێك بەسەر یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت

ڕۆژی ٢٠ـی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەریوەچوو

2/12/2025

ئەمڕۆ ساڵێك بەسەر یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت، بەڵام تاوەكو ئێستا دەستەی سەرۆكایەتی هەڵنەبژێردراوە و بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنە سیاسییەكان دانیشتنەكە بە كراوەیی ماوەتەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە، لەو ماوەدا ئەندامانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان نۆ مووچەیان وەرگرتووە كە بۆ هەرمانگێك بڕەكەی حەوت ملیۆن و ٤٢٣ هەزار دیناربووە.

لە ڕۆژی ٢٠ـی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەریوەچوو، دواتر لە رۆژی ٢ـی كانوونی یەكەمی هەمان ساڵ یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی هەرێم بە بەشداریی ٩٧ پەرلەمانتار بەڕێوەچوو.

هاوكات، ئەمڕۆ ساڵێك بەسەر یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت، بەڵام تاوەكو ئێستا دەستەی سەرۆكایەتی هەڵنەبژێردراوە و بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنە سیاسییەكان دانیشتنەكە بە كراوەیی ماوەتەوە.

هەروەها، لە ماوەی پێشتردا شاندی یەنەكە و پەدەكە ١٢ جار لەبارەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كاراكردنی پەرلەمانی هەرێم كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، بەڵام نەگەشتونەتە ڕێككەوتن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەوكاتەوەی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە تا ئێستا ئەندامانی پەرلەمانی هەرێم نۆ مووچەیان وەرگرتووە كە بۆ هەرمانگێك بڕەكەی حەوت ملیۆن و ٤٢٣ هەزار دیناربووە واتە هەریەكەیان بڕی ٦٦ ملیۆن و ٨٠٧ هەزار دیناریان وەك مووچە وەرگرتووە.


;