Apora Logo

گوندی لاجان بەزەبری هێز چۆڵکرا

گوندی لاجان بەزەبری هێز چۆڵکرا

سەرچاوەیەک لەگوندی لاجان بە ئاپۆرانیوزی ڕاگەیاند، کە ھاوڵاتیانی گوندی لاجان بە ژن و منداڵ بەپێ  لەگوندەکە ڕۆیشتن و گوندەکەیان چۆڵکردوە.

1/12/2025

ڕۆژی دووشەممە سەرچاوەیەک بە ئاپۆرانیوزی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ھێزێکی ئەمنی زۆر گەمارۆی گوندی لاجانیان داوەو بە دانیشتوانی گوندەکەیان ڕاگەیاندووە، کە حەڤدە کەسی نێو گوندەکە چەکیان پێیە و دەبێت تەسلیمی بکەن، بەڵام دوای جێبەجێکردنی داواکارییەکەیان و پێدانی چەکەکانیان، کەچی ھێزە ئەمنیەکان سوربوونە لەسەر ئەوەی کەتەواوی گوندەکە بپشکنن، ئەمەش ناڕەزایی خەڵکی گوندەکە لێکەوتۆتەوەو ڕازی نەبوونە، بەڵام دواتر پێیان وتوون کە گوندەکە چۆڵ دەکەن. 


ھەروەھا سەرچاوەكە باسی لەوەشکرد، ڕۆژ بەڕۆژ ھێزی زیاتر بەرەوە گوندەکە بەڕێدەکرێت و بەباجەڕ و دۆشکە چواردەوری گوندەکەیان گرتوە.

;