Apora Logo

کەشی ئەمڕۆ و سبەینێ چۆن دەبێت؟

کەشی ئەمڕۆ و سبەینێ چۆن دەبێت؟

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور هەوری تەواو دەبێت لەگەل کەمێک نمە باران لەم ناوچانە، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

1/12/2025

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی , لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور هەوری تەواو دەبێت لەگەل کەمێک نمە باران لەم ناوچانە.


باسی لەوەشكردووە: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.


بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-


هەولێر : 19 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی

دهۆک: 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 19 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی

سۆران: 14 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 20 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 12 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

;