ئەمڕۆ دووشەممە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ڕێژەی 0.2% بەرزبووەوە و گەیشتە 4,240.54 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، ئەمەش بەرزترینە ئاستە لە 21ی تشرینی یەکەمەوە تۆماری بکات.
نرخی یەک ئۆنسە زیو بەڕێژەی 2% بەرزبووەوە و گەیشتە 57.48 دۆلار، دوای ئەوەی بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکرد کە 57.86 دۆلار بوو.
ئایندەی پشکەکانی ئەمریکا لە بازرگانی ئاسیادا دابەزیووە، هاوکات دراوە کریپتۆکانیش دابەزینیان بەخۆوە بینی؛ بیتکۆین بە ڕێژەی 3.6% دابەزی و گەیشتە 87,881.82 دۆلار، لە کاتێکدا ئیسەر بە ڕێژەی 5% دابەزی و گەیشتە 2,871.59 دۆلار.
پێشبینیی دەکرێت بانکی ناوەندی ئەمریکا لە مانگی کانوونی دووەمدا ڕێژەی سوود کەم بکاتەوە، بەپێی ئامرازی CME FedWatch، گرێبەستە ئایندەییەکان ئاماژە بە ئەگەری کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود بە ڕێژەی 87% دەکەن.
کیڤن هاسێت، ڕاوێژکاری ئابووری کۆشکی سپی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، ئەگەر لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە ڕاسپێردرێت، دڵخۆش دەبێت بە سەرۆکایەتی یەدەگی فیدراڵی، ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ترەمپ هاوڕایە کە دەبێت ڕێژەی سوود کەمتر بێت.
هەروەها پلاتینیۆم بەڕێژەی 1.3% بەرزبووەوە و گەیشتە 1694.70 دۆلار، لە بەرامبەردا پالادیۆم بەڕێژەی 2.1% بەرزبووەوە و گەیشتە 1482.45 دۆلار.
