لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی هێرشی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌كات بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی گوندی لاجان و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم له بری ته‌ندوتیژی گوێ له داواكارییه‌كانی هاووڵاتیان بگرێت.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
تا دێ توندوتێژی زیاتر تەنگ به ئازادییەکان هەڵدەچنێ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دانیشتوانی گوندی لاجان بە هۆی بێ‌کاری، وەکو مافێکی ئاسایی دەستەبەرکردنی هەلی کار لەگەڵ کۆمپانیای لاناز کێشەیان لە نێواندا دروست بوو، دواتر هێزه ئه‌منییه‌كانی حکومەتی هەرێم دەچێتە گوندەکە و کێشەکە گەورەتر ده‌بێت و ده‌بێته ته‌قه و لێدان له خه‌ڵكی گونده‌كه، دواتر تەقەكردن لە نێوان ئەو هێزانه‌و خۆپیشاندەران دروست دەبێت، دەرەنجام کوژراو‌و برینداری هاووڵاتییانی لێكه‌وتەوە. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هێزه ئه‌منییه‌كان له بری توندوتیژی ئه‌ركیان پاراستنی هاووڵاتییانه.
ئێمە وەکو لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستانی، بە توندی شەرمەزار و سەرزەنشتی بەکارهێنانی توند‌و تیژی و بەکارهێنانی چەک و ترساندن و تۆقاندن بەرامبەر هاووڵاتیان و بەر تەسککردنەوەی ئازادییەکان دەکەین. ئەم بەرپرسیارێتییە دەخەینە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی هەرێم، پێویستە گوێ لە داواکارییهكانی هاووڵاتییان بگرن و بە زووترین کات بە هانایانەوە بچن و چیتر ڕێگا بە ڕشتنی خوێنی خەڵک نەده‌ن. لێره‌وه هاوخه‌می بۆ كوژراوه‌كان و هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان
2025/11/ 30
