Apora Logo

لە دوێنێوە هێڵی ئینتەرنێت و كارەبا لە گوندی لاجان بڕاوە

لە دوێنێوە هێڵی ئینتەرنێت و كارەبا لە گوندی لاجان بڕاوە

لە دوێنێوە هێڵی ئینتەرنێت و كارەبا لە گوندی لاجان بڕاوە

30/11/2025

سەرەڕای ئەوەی دانیشتوانی گوندی لاجان لەسەر داوای وەزیری ناوخۆ پێنج كەسیان رادەستكردووە، بەڵام هێشتا گەمارۆی سەر گوندەكە بەردەوامە و هێزە ئەمنییەكان نەكشاونەتەوە.

هێشتا هێزە ئەمنییەكان لە دەوروبەری گوندی لاجان لە ناحیەی گوێڕ نەكشاونەتەوە و چواردەورەی گوندەكەیان چۆڵ نەكردووە.

شەوی رابردوو نوێنەرانی گوندەكە لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێم كۆبوونەوە و داواكارییەكانیان گەیاند، لە بەرانبەر داواكارییەكانی گوندنشینەكانیشدا،  وەزارەتی ناوخۆ داوای رادەستكردنی پێنج كەسیان كردووە و بۆ ئەوەی هێزەكانیان بكشێننەوە، بەڵام دوای رادەستكردنی پێنج كەسەكە، هێشتاش هێزە ئەمنییەكان گەمارۆی گوندەكەیان داوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هێزە ئەمنییەكان چواردەوری ئەو دوو نەخۆشخانەیەشیان گرتووە كە 12 بریندارەكەی تێدایە و ناهێڵن كەسوكاریان سەردانیان بكەن و رەوشی بریندارەكانیش لە كەسێكەوە بۆ كەسێك دەگۆڕێت.

ئەمە لەكاتێكدایە لە دوێنێوە هێڵی ئینتەرنێت و كارەبا لە گوندی لاجان بڕاوە بە ئامانجی رێگریكردن لە روماڵی رووداوەكان لەلایەن میدیا ناوخۆیی و جیهانییەكانییەوە.


;