Apora Logo

کەشناسی هەرێم، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نمەباران دەستپێدەکات

کەشناسی هەرێم، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نمەباران دەستپێدەکات

سبەینێ دووشەممە، لە ئەنجامی بەردەوامی ئەو نزمە پاڵە پەستۆ لاوازەی کە تا کاتەکانی نیوەڕۆی سبەینێ بەردەوامی دەبێت

30/11/2025

کەشناسی هەرێم، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نمەباران دەستپێدەکات، بۆ سبەینێ دووشەممە پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵە پەستۆی لاواز بۆ سەر ناوچەکەمان کەشی ناوچەکەمان بەم شێوەیە دەبێت ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پێشبینی نمە باران لە سەر هەندێ ناوچەی شاخاویی هەیە بەشێوەی نمە بارانی پچر پچری کەم لە کاتەکانی ئێوارە و شەو.

باسی لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ دووشەممە، لە ئەنجامی بەردەوامی ئەو نزمە پاڵە پەستۆ لاوازەی کە تا کاتەکانی نیوەڕۆی سبەینێ بەردەوامی دەبێت، پێشبینی دەکەین سبەینێ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور بێت، هەروەها پێشبینی باران دەکەین لە سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بە شێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەگەری دروست بوونی هەورە تریشقە هەیە، لە دوای نیوەڕۆ کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 21پلەی سیلیزی

سلێمانی: 20پلەی سیلیزی

دهۆک: 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 22 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

سۆران: 18 پلەی سیلیزی


;