دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه، یه‌كه‌مین گه‌شتی نێوان عێراق و یۆنان له (4ی 12ی 2025) ده‌ستپێده‌كات و هه‌فتانه دو گه‌شت له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و هه‌نگاوه لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی بۆ بەرزکردنەوەی هاتوچۆی ئاسمانی و فراوانکردنی بژاردەکانی گواستنەوە بۆ سەرنشینەکان.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ده‌ستپێكردنی گه‌شتی نێوان به‌غدا و ئه‌سینا ڕاسته‌وخۆ له‌كاتێكدایه كه به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق له‌ماوه‌ی ڕابردودا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یۆنان لە عێراق، جۆرجۆس ئەلمانۆس كۆبونه‌ته‌وه و لە ئەنجامدا بڕیاردراوه ئاسانکاری بۆ گه‌شتی نێوان عێراق و یۆنان بكرێت.
هاوکات، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه گه‌شتی نێوان هه‌ولێر و فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سینای پایته‌خت ده‌ستیپێكردوه و تائێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه، هه‌فتانه چوار گه‌شت ئه‌نجامده‌درێن.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت، پێشبینی دەکرێت پەیوەندییە ئابوری و گەشتیارییەکانی نێوان هەردو وڵات بەهێزتر بکات و خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی نەرمتر بۆ سەرنشینەکان دابین بکات، ئەوەش ڕەنگدانەوەی پابەندبونی عێراقە بۆ پەرەپێدانی کەرتی فڕۆکەوانی و کردنەوەی ئاسۆی فراوانتر بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی.
