Apora Logo

سودانی و بارزانی بڕیاریاندا: لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکده‌هێنرێت

سودانی و بارزانی بڕیاریاندا: لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکده‌هێنرێت

سودانی بە توندترین شێوە هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و بە هێرش بۆ سەر هەمو عێراقی ناوبرد

27/11/2025

سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمەوە کرد و هێرشەکەی سەر کۆرمۆری بە هێرش بۆسەر هەموو عێراق ناوبرد.

پاش هێرشەکەی دوێنێشەوی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی بە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرد و لەگەڵ شەرمەزارکردنی هێرشەکە، وتی کە ئەوەی ڕوویداوە هێرشبووە بۆسەر تەواوی عێراق. 

سودانی بە بارزانی وتوە، هێرشکرنە سەر کێڵگەت غازی کۆرمۆر واتا هێرشکردنە سەر هەموو عێراق.

هاوکات  بڕیاردرا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکبهێنرێت کە لە نزیکترین کاتدا،  تا دەستبەکاربێت بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هێرشبەران و بەسزاگەیاندنیان


;