پێنی وانگ، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند، دوای هەڵسەنگاندنێكی هەواڵگری وڵاتەكەی، ئوسترالیا بریاریدا سوپای پاسدارانی ئێرانی وەك وڵاتێكی پشتیوان بۆ تیرۆر دەستنیشان بكات.
سەرەرای ئەوەی ئوسترالیا لە ساڵی 1968ەوە باڵیۆزخانەی لە تاران هەیە، بەڵام لە 26ی ئابی رابردوودا، ئوسترالیا ئێرانی تۆمەتبار كرد بەوەی كە دوو هێرشی دژە جولەكەكانی وڵاتەكەی لە سیدنی و مێلبۆرن ئەنجامداوە
لەو كاتەدا ئوسترالیا حەوت رۆژ مۆڵەتی بە باڵیۆزی تاران دا بۆ ئەوەی وڵاتەكەی بەجێبهێڵێت، ئەمەش یەكەم دەركردنی لەو شێوەیە بوو لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، پاشان ئوسترالیاش باڵوێزی خۆی لە ئێران كشاندەوە و ئۆپەراسیۆنەكانی لە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە تاران راگرت، تا ئێستاش هەر بەو شێوەیە ماوەتەوە
