سەرۆکی هەرێمی کوردستان دا‌و لە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات ڕێكارى پێویست و کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ لێپێچينه‌وه و سزادانى ئه‌نجامده‌رانى هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر کە بە تاوانێکی تیرۆریستی وەسفی کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامیکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستييه ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو كرايه سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر.
وتیشی: “ئه‌م هێرشه دژى ژێرخانی ئابوورى و خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌كانی عێراق و هەرێمى كوردستانه و هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ڕاسته‌وخۆيه له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، “ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و دامه‌زراوه ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌کانه و پێويسته به زووترین كات هه‌وڵی جددی بده‌ن و ڕێكارى پێویست و کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ لێپێچينه‌وه و سزادانى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه و ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى
