ئەمشەو کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی لە شەقامێکی شارۆچکەی کۆیە دەکەونەکار و سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە ڕایگەیاند، شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە کەوا ئەمشەو دوای کاتژمێر ١٢ی شەو کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچیی له سێ ڕێیانی مەلای گەورە دەکەوێتە کار.
ڕوونیشیکردەوە کە کامێراکان سەرپێچی ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆمار دەکەن کە لە چرای سوور دەدەن یاخود زیاتر لە خێرایی ٦٠ کییلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە چرای سەوز دەڕۆن.
هاوکات ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە چرای سوور ناوەستێت و دەسووڕێتەوە یاخود لەسەر هێڵی پەڕینەوە دەوەستن کاتێک چراکە سوورە سەرپێچییەکانیان تۆماردەکرێت.
هاتووچۆی کۆیە ڕاشیگەیاند، هیوادارین شۆفێران پابەندی یاساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆبن.
