هاتوچۆی ڕاپەڕین لەبارەی بڕیاری نوێ بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان زانیاری ئاشکرا کرد و دەڵێت” دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا یەک ملیۆن دینار سزای دارایی هەیە”.
عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتووچۆی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند “تا ئێستا هیچ نووسراوێکی فەرمییان بەدەست نەگەیشتووە سەبارەت بە کۆد بەخشین بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان.”
وتەبێژەکەی هاتووچۆ ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، ڕێکار و سزاکان دژی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بەردەوامە، و سزای پێ بژاردن بەسەر خاوەنەکانیان جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، هەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا لەلایەن مەفرەزەکانەوە دەستی بەسەردا بگیرێت، خاوەنەکەی بە بڕی 1,000,000 (یەک ملیۆن) دینار سزا دەدرێت.
