ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی عێراقی لە هۆشدارییەکی بەپەلەدا کە ئاڕاستەی سەرجەم بانکەکان و دامەزراوە داراییەکانی کردووە داوا دەکات کەسایەتییە ناودارەکان و کاریگەرەکانی سۆشیال میدیا وەک "فرە مەترسی" پۆلێن بکەن.
بانکی ناوەندی جەختیکردۆتەوە، کە ئەمانە بوونەتە مەترسی و هەڕەشەیەکی نوێ بۆ سەر کەرتی دارایی، بەتایبەتی لە بوارەکانی سپیکردنەوەی پارە، پارەدارکردنی تیرۆر، پارەدارکردنی نایاسایی، گرێبەستی خەیاڵی و گواستنەوەی ناڕەوا.
لەم بارەیەوە بانکی ناوەندی کۆمەڵێک ڕێنمایی دەرکردوە ئەوەش بە ئامانجی پاراستنی کەرتی بانکی عێراق لە هەر جۆرە فرتوفێڵێکی ئەو باندانە.
