Apora Logo

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئەنجامەکەش، کۆمەڵگەی عێراقی کۆمەڵگەیەکی گەنج و ئومێدبەخشە.

26/11/2025

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری دانیشتووانی بڵاوکردەوە بەگوێرەی ئامارەکان، لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێریدا، کۆی گشتیی دانیشتووانی عێراق ( هاوڵاتی عێراقی و ئەو بیانییانەی نیشتەجێن) گەیشتووەتە 46 ملیۆن و 118 هەزار و 793 کەس، هەروەها کۆی گشتی خێزانەکان 8,054,385 خێزانن.


هەروەها ژمارەی تاکەکانی تەمەن 15-45 ساڵ 27,800 هەزار کەسە، کە دەکاتە 60%ی دانیشتوانی عێراق. 


هەر بەپێی ئەنجامی سەرژمێرییەکە، ڕەگەزی نێر 23 ملیۆن و 161 کەسە کە دەکاتە 50.2%ی دانیشتووان. ڕەگەزی مێ، 22 ملیۆن و 957 هەزار کەسە کە دەکاتە 49.8%ی کۆی دانیشتووان.


هەروەها لە 72%ی دانیشتووان لە خانووی (موڵک، بێبەرامبەر، یان لەگەڵ دایک و باوکیان) دەژین و لە 19%ی دانیشتووان لە یەکەی نیشتەجێبوونی کرێدا دەژین.


بەمەش کۆی گشتیی یەکەکانی نیشتەجێبوون (جگە لە باڵەخانە حکومی و سەربازگەکان) گەیشتووەتە 8 ملیۆن و 34 هەزار یەکە.


عێراق لە 20 و 21ی تشرینی دووەمی 2024دا یەکەم سەرژمێری گشتگیری دانیشتوانی لە ماوەی 37 ساڵدا ئەنجامدا، لە مانگی شوباتی 2025 وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامە بەراییەکانی سەرژمێرییەکەی ڕاگەیاند، کە 45,407,000 کەس بوو

;