Apora Logo

ئۆنسەیەک زێڕ 4160 دۆلاری تێپەڕاند

ئۆنسەیەک زێڕ 4160 دۆلاری تێپەڕاند

زێڕ بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی نزیکەی دوو هەفتەدا بەرزبووەوە، دوای بڵاوبوونەوەی ئاماری نوێ لەسەر ئابووریی ئەمریکا، ئەگەری کەمکردنەوەی سودی بانکیی لە مانگی کانوونی دووەم دا.

26/11/2025

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەڕێژەی 0.8٪ بەرزبووەوە و 4160 دۆلاری تێپەڕاند.


تیم واتەرەر، شرۆڤەکاری باڵای بازاڕ لە کۆمپانیای KCM Trade، وتی: "ئێستا چاوەڕوانییەکان مەیلیان بەرەو کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودی مانگی کانوونی دووەمە کە بەهۆی زنجیرەیەک لێدوانی بەرپرسانی بانکی فیدراڵی و داتای ئابووری ئەرێنی بەهێزتر بووە، کە زێڕ لە ڕوانگەی بەرهەمەوە بەرزکردووەتەوە".


کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە نرخی دۆلار کەمدەکاتەوە و دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کانزاکان.


لەنێو کانزاکانی دیکەشدا، نرخی زیو لە بازاڕەکانی بەڕێژەی 1% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 51.87 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، پلاتینۆم بەڕێژەی 0.2% دابەزیوە و گەیشتووەتە 1550.40 دۆلار و پالادیۆمیش بەڕێژەی 0.5% دابەزیوە و گەیشتووەتە 1390.66 دۆلار.

;