ئەگەرچی پڕۆسەی دابەشکردنی زەویی لە سنوری سلێمانی بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا تەنها تیروپش بۆ وەرگرتنی 20 هەزار پارچە زەویی کراوە و پڕۆسەکە بە خاویی بەڕێوەدەچێت، لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانیش ڕایگەیاند: کەمیی کارمەند و ستاف هۆکاری سستی پڕۆسەکەیە.
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی وتی، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان کارمەندیان وەک پێویست نییە، چونكە دانانی نەخشەی ئاوەدانی و جیاكردنەوەیان پێویستی بەستافە، تەنیا ئەمساڵ 550 فەرمانبەرمان خانەنشین بون و شوێنیان پڕ نەكراوەتەوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر 130 هەزار فۆرمی زەوی داوە، بۆ ئەوەی لە سنووری سلێمانی زەوی وەربگرن، تا ئێستا تیروپشك بۆ دابەشكردنی نزیكەی 20 هەزار كەس كراوە.
