ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی کەناڵەکانی “بی ئین سپۆرتس” بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بڕیارێک لە بارەی کەناڵەکانی BEIN SPORTS
بەمەبەستی راگرتنی پەخشی هەندێک کەناڵی بێ مۆڵەت وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم بڕیارێک دەردەکات.
لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن لە رێکەوتی (١٧-١١-٢٠٢٥ ) بە نووسراوی فەرمی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت ئاگادار دەکاتەوە بە راگرتنی پەخشی کەناڵەکانی ( بین سپۆرت ) کە لە رێگەی پەخشی ئۆنڵاین لە هەندێک کەناڵی ناوخۆییەکان بەنا یاسایی بەشێوازی( IPTV ) پەخش دەکرێن ،
بەمەش بۆ رێگرتن لەو سەرپێچیە نا یاساییە و پارێزگاری کردن لە مافی پەخش و بڵاوکرنەوە ، وەزارەتمان رێگری دەکات وە پێویستە لەماوەی یەک مانگدا کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت رایانبگرن .
هەر کەناڵێک بیەوێت لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشی دامەزراوەی ( BEIN SPORTS ) بکات پێویستە لەرێگای بریکاری فەرمی ئەو دەزگایە بێت لە بەر پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکری و یاسایی بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
