وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی تەواوی دەرچووانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، رەزامەندن لەسەر وەرگرتنى تەواوى دەرچووانى خوێندنگە کوردییەکانى کەرکوک، خانەقین، شەنگال و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، کە ژمارەیان ٣٤٢ دەرچووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کارئاسانی کراوە بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی ناوچە کوردییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
