Apora Logo

مەزڵوم عەبدی: ئامادەم بچمە ئیمڕاڵی

مەزڵوم عەبدی: ئامادەم بچمە ئیمڕاڵی

فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕایدەگەیەنێت، سیستمی لامەركەزی سووریا بەهێزتر دەکات نەک لاواز و دووپاتیشی کردەوە، نابێت بەرپرسانی ئەنقەرە لە چوونی بۆ ئیمراڵی بترسن

24/11/2025

فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕایدەگەیەنێت، سیستمی لامەركەزی سووریا بەهێزتر دەکات نەک لاواز و دووپاتیشی کردەوە، نابێت بەرپرسانی ئەنقەرە لە چوونی بۆ ئیمراڵی بترسن، “چونکە خزمەت بە پڕۆسەی ئاشتی و چارەکردنی کێشەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئاژانسی (مێزۆپۆتامیا) کە ئەمڕۆ 24-11-2025 بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەدات “سیستمی ناناوەندێتی، سووریا بەهێزتر دەکات نەک لاواز


مەزڵوم عەبدی سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی هەرچەند پەیوەندییەکانیان فەرمی نین، بەڵام لە ڕێگای چەند کەناڵێکەوە پەیوەندییان لەگەڵ تورکیا دا هەیە و دەڵێت: دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان زیاتر بەرەو پێش ببەین. ئێمە ئامادەین نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا بڕەوێنیەوە و پێویستە تورکیاش نیگەرانییەکانی ئێمە کە “داگیرکردنی” عەفرین و سەرێ کانییە، بڕەوێنێتەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەگەری بانگهێشتکردنی بۆ تورکیا، مەزڵوم عەبدی وتی: ئەگەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بێت، بۆ نا دەتوانم بچم و بە باشی دەزانم

;