لە راگەیەندراوێکدا هاتوچۆى ههولێر، ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە، خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەشەقامی هەولێر-کەرکوک زیادکراوە.
هاتوچۆی هەولێر نوسیویەتی ، "شوفێران ئاگاداردهكهینهوه، خێرایی ڕێگهپێدراو لەڕێگهی هەولێر- کەرکوک، لەبەرزە پردی چوارڕیانی جیهان تا بەرزەپردی 120 مەتری، لە 60 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا بەرزکرایەوە بۆ 80 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا".
ئهوهش هاتوه، "بڕیارەکە ئەمڕۆ لەکاتژمێر 6ی ئێوارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
