Apora Logo

دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی یەکەم هەنگاوی فەرمی لەبارەی دیارنەمانی 2.5 ترلیۆن دینار دەستپێکرد

دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی یەکەم هەنگاوی فەرمی لەبارەی دیارنەمانی 2.5 ترلیۆن دینار دەستپێکرد

دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی ڕایگەیاند، کە دەستی بە لێکۆڵینەوەکانی کردووە سەبارەت بەو زانیارییانەی کە باس لە دیارنەمانی بڕی ئەو پارەیە دەکەن کە لە سندوقی چاودێری کۆمەڵایەتیدا دانرابوون.

24/11/2025

ڕۆژی دووشەممە دەستە دەستپاکی فیدڕاڵیی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تیمەکانیان دەستیان بە بەدواداچوون و پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیاریانە کردووە سەبارەت بە دەرهێنانی بڕی "دوو ترلیۆن و نیو دینار" لە سندوقی چاودێری کۆمەڵایەتی، کە لەلایەن میدیا و سایتەکانی سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، تیمە پێکهێنراوەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بەمەبەستی دەستکەوتنی وردەکارییەکانی ئەو زانیاریانە، وەک ئامادەکارییەک بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەپێی یاسا.


پێشتر ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندبوو کە بە بێ ئاگاداری وەزارەت، بڕی 2.5 ترلیۆن دینار (نزیکەی ملیارێک دۆلار) لە سندوقی چاودێری کۆمەڵایەتی دیار نەماوە..


جێگەی باسە، کە ئەم پێشهاتە نیگەرانییەکی جددی لەبارەی چارەنووسی ئەو پارانە و هۆکارەکانی کشانەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بڕە پارە زۆرانەی کە بۆ گروپە لاوازەکانی ژێر چاودێری تەرخانکراوە، دەوروژێنێت.


بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ڕەنگە دۆسیەکە لە ڕووی قەبارە و جددییەوە هاوشێوەی دۆسیەی دزینی پارەی باج بێت.

;