میدیای نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پڕۆسەی چارەسەرییدا، ئەمڕۆ شاندەکەی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا دەچنە دورگەی ئیمراڵی بۆ کۆبوونەوە و سازدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە.
شاندەکەی کۆمسیۆن پێکهاتوون لە؛ گوڵستان کلێچ کۆچیگیت، جێگری هاوسەرۆکانی دەم پارتی، فەتی یڵدز، جێگری سەرۆکی گشتیی مەهەپە و لە ئاکەپەش حسێن یامان، بڕیار وایە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا بە هێلیکۆپتەر سەردانی ئیمرالی بکات.
لە دەنگدانەکەی 21ی ئەم مانگەدا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا کە شاندێکی کۆمسیۆنەکە سەردانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بکات.
