لاریجانی لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی “X” کە دواتر نوسیویەتی؛ تیرۆرکردنی تەباتەبایی و هاوەڵەکانی "کردەوەیەکی ترسنۆکانەیە کە بەردەوامی سەرگەرمییە شێتانەکانی نەتانیاهۆ ئاشکرا دەکات”، ئاماژەی بەوەشکرد، “ناتەنیاهۆ بەردەوام دەبێت لە مەترسییەکانی تا هەمووان تێدەگەن کە هیچ ڕێگەیەک نەماوە جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم قەوارە ساختەیە".
لاریجانی ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپەراسیۆنەکە لە شەوی “شەهیدبوونی خاتوون فاتیمە ئەلزەهرا”دا بووە، جەختیشی لەوە کردەوە کە تەباتەبایی کە بە “برای موجاهید” وەسفی کردووە، لە ڕووی “شەهیدبوون”ەوە ئەوەی ئاواتی بۆ دەخوازێت، بەدەستی هێناوە و سەرەخۆشی لە ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا و چەکدارانی ناو حزبەکەی کردووە.
قسەکانی لاریجانی هاوکات بوو لەگەڵ هەڵکشانی توندی ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل و حزبوڵڵا، ئەمەش دوای زنجیرەیەک لێدان کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی لێکەوتەوە و ترسی تەشەنەسەندنی ململانێکان بۆ لوبنان و ناوچەکەی لێکەوتەوە.
