Apora Logo

زێڕ دابەزی؛ مسقاڵێک بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

زێڕ دابەزی؛ مسقاڵێک بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە 4050 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

24/11/2025

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 4050 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی 20 دۆلار دابەزی.


نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:-


عەیار 18 بە 699 هەزاردینارە

عەیار 21 بە 817 هەزار دینارە

عەیار 22 بە 856 هەزار دینارە

عەیار 24 بە 933 هەزار دینارە


بەپێی CME FedWatch ئەگەری کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی ناوەندی ئەمریکا لە مانگی داهاتوودا بۆ 69% دابەزیوە، لە کاتێکدا لە خولی پێشوودا 74% بووە. ئەم ئەگەرە لە ڕۆژی هەینیدا لە 40% بازدانی بەخۆیەوە بینیبوو، ئەمەش دوای سەرنجەکانی بەرپرسانی بانکی فیدراڵی.


کەمکردنەوەی سوودی بانکی بەشێوازی نەریتی پاڵپشتی بۆ نرخی زێڕ و کانزاکانی دیکە دروستدەکات و لە بەهای دۆلار کەم دەکاتەوە.


لە کانزا بەنرخەکانی دیکەشدا:-


نرخی یەک ئۆنسە زیو بە 49.98 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

پلاتینیۆم بە ڕێژەی 1.5% بەرزبووەوە و گەیشتە 1533.20 دۆلار.

پالادیۆم بە ڕێژەی 1.3% بەرزبووەوە و گەیشتە 1392.21 دۆلار.

;