Apora Logo

کەرکوک: بۆ یەکەمجار نەشتەرگەریەكی دەگمەن ئەنجامدرا

کەرکوک: بۆ یەکەمجار نەشتەرگەریەكی دەگمەن ئەنجامدرا

نەخۆشخانەی ژنان و منداڵانی کەرکوک ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە شارەکەدا نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ جیاکردنەوەی دووانەیەکی بەیەکەوەلکاو ئەنجامدرا کە تەمەنیان تەنها چوار ڕۆژ بوو.

23/11/2025

بەپێی ڕاگەیەندراوی نەخۆشخانەکە، بەهۆی ئەوەی یەکێک لە دووانەکان گیانی لەدەستدابوو و مەترسی لەسەر ژیانی ئەوەی دیکە دروست کردبوو، تیمێکی پزیشکی بەپەلە نەشتەرگەرییەکەیان ئەنجامداوە. نەشتەرگەرییەکە دوو کاتژمێری خایاندووە و تێیدا توانراوە سک و بڕبڕەی پشت و ماسولکە هاوبەشەکانیان جیا بکرێنەوە و ژیانی منداڵەکەی دیکە ڕزگار بکرێت، پاش دڵنیابوونەوەش لە تەندروستیی، ڕادەستی خێزانەکەی کراوەتەوە.


;