كریستیانۆ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەنووسی ناوداری ئینگلیزی پێرس مۆرگان كە لە یوتووب بڵاوكراوەتەوە، رایدەگەیەنێت: لەگەڵ جۆرجینا پلانمان داڕشتووە دوای بەڕێوەچوونی جامی جیهانی 2026 ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجام بدەین، هیواداریشم لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال جامەكە بەدەستبهێنم.
كریستیانۆ هەروەها باسی ساتی پێدانی ئەڵقەی هاوسەرگیری بە جۆرجینا كردووە و گوتوویەتی: كاتێك ئەڵقەكەم پێدا چاوەكانم پڕبوون لە فرمسێك، نەك تەنیا بۆ كاتەكە، بەڵكو بۆ بەها و بەرپرسیارەتی ئەڵقەكە.
جۆرجینا سێ مانگ بەر لە ئێستا و بەفەرمی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی گۆڕینەوەی ئەڵقەی هاوسەرگیری لەگەڵ كریستیانۆ راگەیاندبوو، لە پۆستێكدا لەگەڵ نیشاندانی ئەڵقەكە نووسیبووی "بەڵێ رازیم، ئێستا و بۆ هەموو ژیانم.
