رادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردەوە: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان كرایە ئامانج.
بلاویشی كردەوە: لەنێو باڵەخانەكەدا ئەبوو عەلی تەبتەبائی سەرۆكی ئەركان و كەسی دووەمی حزبوڵا هەبوو.
سوپای ئیسرائیل ئەمە سێیەمجارە هەوڵی كوشتنی عەلی تەبتەبائی دەدات و لە دوو جاری رابردوودا هەوڵەكان شكستیان هێناوە.
بەگوێرەی زانیاری میدیاكانی ئیسرائیل، ئەم هێرشە بەبێ ئاگاداركردنەوە و زانیاری ئەمریكا ئەنجامدراوە.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان لەبارەی قوربانییەكان لە ئەنجامی هێرشەكەدا رایگەیاند: لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوتووە كەسێك كوژراوە و 21 كەسی دیكەش بریندار بوون.
