ماڵپەڕی (tribune) بڵاویکردەوە، ئیمانوێل ماکڕۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ئامادەی لووتکەی وڵاتانی (G20) بوو، گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوام هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە جیاوازەکان و بە تایبەتی قەیرانی دارایی، بەڵام ئاشکرایە ئابووری وڵاته پێشکەوتووەکانی جیهان لە مەترسیدایە کە ئەمەش قەیرانێکی نێودەوڵەتییە و کاریگەری بۆ هەموو جیهان هەیە".
سەرۆکی فەڕەنسا دەشڵێت، "ڕاستە (G20) ناتوانێت بە هەموو ئامانجە جیاوازەکانی بگات کە کاری بۆ کردووە و بەردەوامە و لە داهاتووشدا پەرەی پێدەدات به تایبهتی له بابەتە چارەنووسسازە گرنگهكانی وەک ئابووری، قهیرانه جیاوازەکان و گۆڕانكارییهكانی كهشوههوا، بەڵام بە هەر هەنگاوێک بێت دەتواندرێت کاری باشتر و جدیتر بکرێت و هەندێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی بەدی بهێندرێت".
سیریل ڕامافوزا، سەرۆکی ئەفریقای باشوور لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، "وڵاتەکەی هەوڵ دەدات ڕاستگۆیی و پێگەی گرووپەکە بپارێزێت، پێکەوە کار دەکەین بۆ، گەشەپێدانی ئابووری، کەمکردنەوەی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و پێویستە کار بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ جیاوازەکان لە جیهاندا و کۆتایی بە هەژاری و بێکاری بهێندرێت".
چالاکییەکانی لووتکەی (G20) دوێنێ شەممە (2025/11/22) لە جۆهانسبێرگ لە باشووری ئەفریقا دەستی پێ کرد, یەکەمجارە کیشوەری ئەفریقا میوانداریی لووتکەکە دەکات بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ئەمەریکا بەشداری لووتکەکەی نەکردووە.
