Apora Logo

بەتەکنیکێکی نوێ و بە ماوەی 15 چرکە مێشکت لە بیرکردنەوە نەرێنییەکان ڕزگار بکە

بەتەکنیکێکی نوێ و بە ماوەی 15 چرکە مێشکت لە بیرکردنەوە نەرێنییەکان ڕزگار بکە

لە ڕێگەی هەناسەدانی قوڵەوە بە شێوازی تەکنیکی 15 چرکە دەتوانیت بە ئاسانی خۆت لە بیرکرنەوەی زۆر و ماندوهێنەر ڕزگاربکەیت

23/11/2025


پزیشکێکی پسپۆری مێشک ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات بەردەوام بیرکرنەوەی خراپیان هەیە و بەتەواوەتی ماندوی کردون لە ڕێگەی هەناسەی قوڵەوە خۆیان ڕزگارکەن

جەنجاڵی ژیان و بەردەوامی بیرکردنەوە لە ئێستادا بوە بە بەشێک لە ژیانی هەموان، بەتایبەت بیرکردنەوە نەرێنییەکان، کە دەتوانن بەشداربن لە کێشەکانی وەک دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی، خەمۆکی، فشار و  دروستبونی کاریگەری خراپ لەسەر ژیانی ڕۆژانە، پزیشکێکی پسپۆڕ بۆ ڕزگاربون؛ ڕێگەیەکی ئاسان ئاشکرا دەکات

دکتۆر دانیال ئامین، پزیشکی دەروونی و پسپۆڕی  مێشک لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەڵێت؛ لە ڕێگەی هەناسەدانی قوڵەوە بە شێوازی تەکنیکی 15 چرکە دەتوانیت بە ئاسانی خۆت لە بیرکرنەوەی زۆر و ماندوهێنەر ڕزگاربکەیت

تەکنیکی 15 چرکەی بریتییە لەوەی "بۆ ماوەی چوار چرکە هەناسە بدە، بۆ ماوەی چڕکە و نیوێک هەناسەت ڕاگرە، دواتر هەشت چرکە هەناسە بدە و دوبارە بۆ ماوەی 1.5 چرکە ڕایبگرە.

دکتۆر دانیال وتوشیەتی ئەم کارە ڕێگەیەکی ئاسان و کاریگەرە بۆ هێورکردنەوەی مێشک و ڕزگارکردنی لە  بیرکردنەوە نەرێنییەکان  و بە ئاسانی هاوکار دەبێت بۆ ئارامبونەوەی دەرون.

جەختیشی کردوەتەوە کە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی سود لەو تەکنیکە وەربگرن پێویستە  ڕۆژانە  بۆ ماوەی سێ بۆ چوارخولەک ئەو کارە بکرێت.



;