Apora Logo

هەسەدە لیستی ناوی 70 فەرماندەی ناردووە بۆ دیمەشق بۆ تێكەڵكردنیان لەگەڵ سوپا

هەسەدە لیستی ناوی 70 فەرماندەی ناردووە بۆ دیمەشق بۆ تێكەڵكردنیان لەگەڵ سوپا

حكومەتی سوریاش رەزامەندی لەسەر هەمواركردنەوەی ژمارەیەك بڕگەی دەستوری كاتیی دەربڕیوە

23/11/2025


هەسەدە لە لیستێكدا ناوی حەفتا فەرماندەی بۆ دیمەشق ناردووە بۆ ئەوەی لە سوپای ئەو وڵاتە پلە و پۆستیان بۆ دیاری بكرێت، سوریاش رەزامەندی دەردەبرێت.

سەرچاوەیەكی باڵای هەسەدە بە كەناڵی عەرەبیەی راگەیاندووە، لیستێكیان ناردووە بۆ دیمەشق كە ناوی 70 فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەخۆ دەگرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیارە بەپێی رێككەوتنەكانی نێوان حكومەتی سوریا و هەسەدە، ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوور ببێتە بەشێك لە سوپای سوریا، بە مەرجێك ناسنامە و تایبەتمەندییەكانی خۆی بپارێزێت و پلەی سەربازییان پێبدرێت.

سەرچاوە باڵاكەی هەسەدە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر رێكارەكان و جێبەجێكردنی پلانەكان لە دێرەزوور بەباشی بەڕێوەبچن، لە داهاتوودا لە پارێزگای رەققەش هەمان پلان جێبەجێدەكرێت.

هاوكات، حكومەتی سوریاش رەزامەندی لەسەر هەمواركردنەوەی ژمارەیەك بڕگەی دەستوری كاتیی دەربڕیوە، لەپێناو جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی 10 ی ئاداری نێوان هەردولا.



;