Apora Logo

وادەی هاتنی شەپۆلێکی تری بارانبارین ئاشکرا کرا

وادەی هاتنی شەپۆلێکی تری بارانبارین ئاشکرا کرا

کەشناسێک، ئاشکرایدەکات، لە سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

22/11/2025

کەشناسێک، ئاشکرایدەکات، لە سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات. 


ئاراس جەبار، بڵاویکردەوە'' بەگشتی پێشبینی ئەکرێت لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە بەتایبەت لە رێکەوتی ٣ی کانونی یەکەم، بەدواوە بارانبارینەکان لە ناوچەکانمان دەستپێبکاتەوە.'' 


وتیشی'' سەرەتاش بە کاریگەری شەپۆلەکانی دەریای ناوەراست و پاشان دەریای سوور کە حاڵەتەکان بەچەند قۆناخێکی ناجێگیر بەردەوامیان ئەبێت بۆ چەند رۆژێک دەخایەنێت هەروەها، لە مانگی ١٢دا پێشبینی بارانی زۆر باشی تیا ئەکرێت بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە.'' 


سەبارەت بە ڕۆژانی داهاتوو، ئاراس جەبار دەلێت'' لە سێ رۆژی داهاتوو بەدواوە واتا لە ٢٥ی مانگەوە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەڕاورد بە ئەم ماوەیە بەرێژەی ٣ تا ٤ پلە نزمدەبێتەوە و کەش و هەوا ساردتر ئەبێت بەتایبەت لە شەواندا.'' 

هاوکات، بەهۆی بەردەوامی بەرزی پەستانی بەرگەهەوا لەسەر ناوچەکە و وڵاتانی باکوری هەرێم کەش و هەوا بەدرێژای کاتەکان تا کۆتای مانگ و سەرەتای مانگی داهاتوو بە سەقامگیری ئەمێنێتەوە و لەو ماوەیەدا ئەگەری بارانبارینمان نابێت.  


;