ئەمڕۆ بەتەواوی پێشێلی ئاگربەستی غەززە كراوەو حەوت کەس لەئەنجامی سێ هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئەو کەرتە کوژراون.
محەممەد بەسەڵ، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی کەرتی غەززە ڕایگەیاند، لەهێرشێکدا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لەشاری غەززە سێ کەس کوژراون، سێ کەسی دیکەش لەهێرشێکی دیکەدا بۆ سەر خانویەک لەدێر بەلەح و کەسێکیش لەهێرشی سێیەمدا لەناوچەی نوسەیرات کوژراون.
ئاماژەشی بەوەشكردوە، لەدوو ئۆپەراسیۆنی جیادا لەڕۆژهەڵاتی ڕەفەح و باکوری کەرتەکە، 5 چەکداری دیکە کە هەوڵی نزیکبونەوەیان داوە، کراونەتە ئامانج و کوژراون.
