Apora Logo

مزگێنی پەڵەی ئەمساڵ دەدرێت

مزگێنی پەڵەی ئەمساڵ دەدرێت

شارەزایەکی کەشناسی مزگێنی پەڵەی سەرتاسەری دەدات و دەڵێت” لە مانگی 12 دا پەڵەی سەرتاسەری دەدات”.

22/11/2025

 

شارەزایەکی کەشناسی مزگێنی پەڵەی سەرتاسەری دەدات و دەڵێت” لە مانگی 12 دا پەڵەی سەرتاسەری دەدات”.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ڕاگەیاند، بۆ برا جوتیارەکان مزگێنی پەڵەی سەرتاسەری دەدەم بۆ ناو مانگی دوانزە و ئەو ناوچانەی کەماون پەڵەیان لێبدات، بە تایبەت نیوەی یەکەمی مانگی دوانزە لەنێوان سەرەتا تاوەکو ناوەڕاستی مانگی دوانزە.


شاڵاو هیدایەت ڕاشیگەیاند، خوێندنەوەمان بۆ وەرزی دابارینی داهاتوو 2025- 2026 ز، وەرزێکی باش دەبێت لەڕووی دابارینەوە، و بەگشتی مەترسی وشکە ساڵی نیەو وشکە ساڵیش تێیدا کۆتایی دێت، هاوکات هەر سێ وەرزەکە لە پار ساڵ باشتر دەبن لەڕووی دابارینەوە.


شاڵاو هیدایەت ڕوونیشیکردەوە” بەجوتیارەکان ناڵێین تۆو داچێنن با بەقسەی ئێمەو کەشناسانی تریش تۆو دانەچێنن، بەڵکو ئەم بابەتە لەدەست خودایە و ئەمە بەرپرسیاریتیەو ئێمە ئەو بەرپرسیاریەتیە هەڵناگڕین”

بەپێی پێشبینی ئەو کەشناسە، مانگی دوانزە مانگێکی تەڕو پاراو و تەواو باش دیارە و مانگەکانی تریش باشتر دەردەکەون


;