Apora Logo

هەسەدە و دیمەشق ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەست، سوپاش داواكارییەكی هەسەدە ڕەتدەكاتەوە

هەسەدە و دیمەشق ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەست، سوپاش داواكارییەكی هەسەدە ڕەتدەكاتەوە

دوابەدوای پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوە لە شوێنە جیاجیاکانی لادێکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ڕەقە، هێزەکانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی دۆخی لادێکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ڕەقە.

22/11/2025

ماڵپەڕی "العربیە" لەزاری سەرچاوەیەك ئاشكرایكردووە کە "دوای ئەو پەرەسەندنەی کە لە ناوچەی مەعدان لە لادێکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ڕەقە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەدیکرا، ڕێککەوتنێک لە نێوان وەزارەتی بەرگری و هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامدرا کە بڕیارە ئاگربەست و ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی تۆپبارانی هاوبەش و بە ئامانجگرتنی نێوان هەردوولا دیاری بکرێت".


سەرچاوەکان هەروەها ڕوونیان کردەوە کە " هەسەدە لە کۆبوونەوەکەدا داوای کردبوو سوپا لەو پێگانە بکشێتەوە کە دەستی بەسەرداگرتبوو، بەڵام ڕازی نەبووە". ئاماژەیان بەوەشکردووە، "سوپا ئەو خاڵانەی کۆنترۆڵکردەوە کە لەلایەن هەسەدە دەستانبەسەردا گیرابوو تیایدا دوو سەربازی سوپا کوژران و نۆ سەربازی دیکەش برینداربوون".


جگە لەوەش ئاماژەی بەوەدا کە "کۆبوونەوەکە بە هەماهەنگی نێوان سوپا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە، کە داوایان لێكراوە پابەندبن بە ڕێککەوتنی 10ی ئادار".


ئەمەش دوای ئەوە هات کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێڵەکانی پێشەوە شاهیدی ئۆپەراسیۆنی دزەکردن و تۆپباران بە جۆرەها چەکی قورس و مامناوەند بوون، ئەمە جگە لە بەئامانجکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پێکدادانەکان کە زۆرترین توندوتیژی لە نێوان هەردوولادا هەبووە، کە بەهۆیەوە کوژراو و برینداری هەردوولا بەجێهێشتووە.


مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، چوارشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی مانگی ئازار هێشتا وەستاوە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە کۆبوونەوەکانی ئاستی باڵا بەردەوامن بۆ گەیشتن بە کۆدەنگی نێوان هەردوولا. ناوبراو ئاماژەی بە "تەحەددیات و ئاستەنگەکان و خێرایی خاو لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، قەیرانی متمانە لە نێوان هەردوولا و پشتگوێخستنی هەندێک بڕگە، وەک پرسی ئاوارەکانی عەفرین، کە مەترسی لەسەر ڕێککەوتنەکە دروست دەکات"، بە بۆچوونی خۆی.


شایانی باسە، عەبدی و ئەحمەد شەرع، سەرۆک راگوزەری سوریا لە 10ى ئازاری 2025 ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد، کە تێیدا مەرجی یەکخستنی هێزەکانی پارتی دیموکرات بۆ ناو سوپا، ئاگربەست لە سەرانسەری تەواوی خاکی سوریا لە نێوان هەردوولادا، هەروەها بە هەژمارکردنی کۆمەڵگەی کوردی وەک پێکهاتەیەکی دانەبڕاو لە دەوڵەت، گەرەنتیکردنی مافە دەستوورییەکانی و هاوڵاتیبوونی تەواو، جگە لە گەڕانەوەی ئاوارەکان کەسەکان بۆ شارۆچکە و گوندەکانیان بە پارێزگارییەک کە بۆیان دابین کراوە، و ڕەتکردنەوەی بانگەوازەکانی دابەشکردن و بەهێزکردنی یەکێتی خاکی سوریا.


;