لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ زەهران مەمدانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی نیویۆرک، ترەمپ سەبارەت بە ئاسۆی ڕێککەوتنی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا وتی: پێموایە ئەوان زۆر لێی نزیک دەبنەوە، بەڵام نامەوێت پێشبینی بکەم.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە هیوای خواستووە قەیرانەکە خێراتر چارەسەر بکرێت و ڕوونیشیکردەوە: "پێموابوو ڕەنگە بە خێرایییەکی خێراتر ڕووبدات بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندییە زۆر باشەکانم لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا"، ئاماژەی بەوەشکرد: "بەڵام سەمای تانگۆ دوو کەسی دەوێت"، ئاماژەی بە پێویستی هاوکاری هەردوولا کرد.
ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ڕازی بێت بە پلانی ئەمریکا بۆ یەکلایی کردنەوە لە ئۆکرانیا و دەشڵێت: پێم گوت کارتەکانتان نییە و پێم وایە دەبوو ساڵێک یان دوو ساڵ پێش ئێستا ڕێککەوتنی ئاشتی بکردایە.
هەروەها ترەمپ ڕەخنەکانی لە جۆ بایدن سەرۆکی پێش خۆی دووپات کردەوە و گوتی: "هەرگیز نەدەبوو ئەم شەڕە دەست پێبکات، من ئەو کەسە تاوانبار دەکەم کە ئەویش لە پشت ئەم مێزە دانیشتبوو".
