Apora Logo

کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەورووپا :ئەم ساڵ زیاتر لە 6500گەنجی كورد كۆچیان كردووە بۆ دەرەوەی وڵات

کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەورووپا :ئەم ساڵ زیاتر لە 6500گەنجی كورد كۆچیان كردووە بۆ دەرەوەی وڵات

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەورووپا ئاشکرای کرد، تەنها لە ماوەی ئەم ساڵدا، زیاتر لە شەش هەزار و ٥٠٠ گەنجی هەرێمی کوردستان کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات.

21/11/2025

ئەمڕۆ ئەبوبەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەورووپا ئاماری ئەم ساڵی تایبەت بە کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

 بەپێی ئامارەکە، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە، زیاتر لە شەش هەزار و ٥٠٠ کەس لە هەرێمی کوردستانەوە کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات، کە لەو ژمارەیە نزیکەی هەزار و ٥٠٠ـیان خەڵکی دەڤەری ڕاپەڕینن.

 ئەوەشی ئاشکرا کرد، ”لەو ڕێگەیەدا، چوار گەنج بوونەتە قوربانی، کە تەرمی دووانیان گەڕێندراونەتەوە و چاوەڕێ دەکەین فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی گەڕاندنەوەی دوو تەرمەکەی دیکەش بدات، هەروەها لانیکەم حەوت کۆچبەری کوردی دیکە بێسەروشوێنن.

ئاماژەی بەوەش کرد، ماوەی شەش مانگە نۆ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لە بولغاریا زیندانی کراون، کە حەوتیان خەڵکی دەڤەری ڕاپەڕینن و دووانیان خەڵکی پارێزگای دهۆکن، هەروەها دوو هاونیشتمانیی دیکە لە مالیزیا ڕاگیراون.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، ٨٠ کۆچبەری هەرێمی کوردستان لە لیبیا و توونس دەستگیرکراون و ماوەی زیاتر لە ساڵێکە خێزانێکی کورد لە ئەرمینیا دەستگیرکراون، هەروەها ئاشکرای کرد.


;