جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری پێشوتری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ كورد دابمه‌زرایه، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر ئاشتیانه‌تر ده‌بو. ده‌شڵێت، زۆر گومانم له هه‌وڵه‌كانی ئه‌ردۆغان بۆ ئاشتی هه‌یه و به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌جندایه‌كی شاراوه‌ی هه‌یه.
جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری پێشوتری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ مەدیا خەبەر ئاماژەی بەوە کرد کە ئه‌و سیاسه‌ته عوسمانییه نوێیه‌ی لە ماوەی سەرۆکایه‌تی ئه‌ردۆغاندا په‌یڕه‌وكراوه خۆی له پشتیوانیکردن لە گروپە ئیسلامییە توندڕه‌وه‌كاندا بینیوه‌ته‌وه.
وتیشی، هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی له دژی كورد بۆ دەرەوەی سنوره‌كانی، پشتیوانییه‌كانی بۆ بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس، هەروەها ڕۆڵی توركیا له گۆڕینی ڕژێمی سوریادا، هه‌مویان به‌شێكن له‌م سیاسه‌ته.
بۆڵتۆن ڕاشیگەیاند، ئه‌ردۆغان ره‌نگه وه‌ك ده‌رفه‌تێك سه‌یری هێرشه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكای بۆ سه‌ر ئێران كردبێت، چونكه به‌رله‌وه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان قۆسته‌وه بۆ روخاندنی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، ئه‌مه‌ش شتێكی مه‌ترسیداره.
وتیشی، ئه‌ردۆغان، كه هیچ دودڵ نییه له ده‌ستوه‌ردانی راسته‌وخۆ یاخود به‌كارهێنانی هێزه بریكاره‌كانی بۆ سه‌پاندنی هه‌ژمونی خۆی به‌سه‌ر سوریادا، پێی وایه بونی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌كی كوردی له سوریا، له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانییه‌تی.
بۆڵتۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێستا كاتێكی زۆر مه‌ترسیداره بۆ كوردانی سوریا. ئه‌وه‌ش به‌هۆی گوشاری راسته‌وخۆ بێت له سنوری توركیاوه، یاخود له‌ڕێگه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رعه‌وه. دڵنیا نیم له‌وه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ تێگه‌یشتنی بۆ ئه‌م دۆخه هه‌یه.
وتیشی، باوەڕ ناکه‌م لە ئیداره‌كه‌ی ترەمپدا وه‌ڵامێكی رون هه‌بێت بۆ پرسیاری ئه‌وه‌ی كه خوازیاری "چ جۆره رۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاست و چ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ كورد"دان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، "سوپای ئەمریکا، پێزانینی زۆری هه‌یه بۆ تێكۆشانی جەنەڕاڵ مەزڵوم عه‌بدی و هه‌سه‌ده دژ بە داعش. زۆر کەس لە واشنتۆن نیگەرانن لەوەی داعش سەرلەنوێ سەرهەڵبداتەوە. لەوانەیە وەکو پێشتر نەتوانێت روبه‌ری جوگرافی کۆنترۆڵ بکات، بەڵام ئەو گروپە دەتوانێت وەکو هێزێکی تیرۆریستی بگەڕێتەوە. ئەوانەی له ڕۆڵی کورد لە تێكشكاندنی داعش لە عێراق و سوریا و تورکیا تێده‌گه‌ن، دەیانەوێت كورد بپارێزرێن. بە گوێرەی ئەزمونی خۆم لە ماوەی خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپدا، دڵنیا نیم له‌وه‌ی له قه‌باره‌ی ئاڵۆزیی ئه‌م پرسه تێبگات. یاخود به‌ته‌واوه‌تی له گرنگی ئه‌وه تێبگات كه كورده‌كان ده‌یكه‌ن بۆ پاراستنی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی."
بۆڵتۆن له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی له توركیا، رایگه‌یاند، كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و به‌شداریی ته‌واوه‌تی هاوڵاتیانی كورد له سیاسه‌تدا له توركیا، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مواندایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتی، "وه‌ك له روكاردا ده‌رده‌كه‌وێت، پێده‌چێت ئه‌ردۆغان روبه‌ڕوی ئاسته‌نگی سیاسی گه‌وره بوبێته‌وه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی وڵاته‌كه. ناتوانم بڵێم ئه‌ردۆغان بۆ من سه‌رنجڕاكێشه، دڵنیا نیم له‌وه‌ی كه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌كرێت متمانه‌ی پێ بكرێت."
هه‌روه‌ها وتیشی"ماوەیەکی زۆره باوه‌ڕم وایه كه پێویسته قه‌واره‌یه‌كی سەربەخۆی کوردی هه‌بێت، ئەگەر ساڵانێک لەمەوبەر ئەم قه‌واره‌یه دابمەزرایە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر ئاشتییانەتر دەبو. نازانم ئەمە لەمڕۆدا چەندە ده‌توانرێت به‌دیبهێنرێت. بەڵام زۆر گومانم له هه‌وڵه‌كانی ئه‌ردۆغان بۆ ئاشتی هه‌یه، لەو باوەڕەدام بەدڵنیاییەوە ئه‌جندایه‌كی شاراوەی هەیە. هیوام ئەنجامێکی ئاشتییانەیه، بەڵام وەکو وتم، من زۆر گومانم له‌وه هەیە."
