Apora Logo

ئەمریكا هۆشداری دەدات لە گەشتكردن بۆ 20 وڵات لە ناویاندا عێراق

ئەمریكا هۆشداری دەدات لە گەشتكردن بۆ 20 وڵات لە ناویاندا عێراق

فەرمانگەی كاروباری كونسوڵگەری لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دایە هاووڵاتییان لە گەشتكردن بۆ عێراق و 20 وڵاتی دیكە.

21/11/2025

لە راگەیەنراوی فەرمانگەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هاتووە: هۆشداری دەدەین لە گەشتكردن بۆ ئەم وڵاتانە بەهۆی بارودۆخی ناوخۆ و توانای سنووردارمان بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتییانمان لەو شوێنانە.

هەروەها هاتووە: ئەم شوێن و وڵاتانانە مەترسیدارن و رەنگە بكەونە دۆخی مەترسییەوە.

ئەو وڵاتانەی فەرمانگەی كاروباری كونسوڵگەری لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری داوە لە گەشتكردن بریتین لە (عێراق، ئێران، سووریا، لوبنان، لیبیا، یەمەن، رووسیا، ئۆكڕاینا، ئەفغانستان، بیلارووسیا، بۆركینا فاسۆ، بۆرما، كۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست، هاییتی، مالی، نەیجەر، كۆریای باكور، سۆماڵ، باشووری سوودان، كۆماری سوودان و ڤەنزوێلا).

;