ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریکی، سەبارەت بە هەندێک لە خاڵەکانی ڕەشنووسی پلانی ئاشتی ترەمپ بۆ ئۆکراین، زانیارى نوێ دەخاتەڕوو.
لە ماڵپەڕەکەدا هاتووە، ئۆکراین بە پلانى ترەمپ بۆ ڕاگرتنی شەڕ ڕازی بوو، هەروەها ڕازی بوو هەرگیز نەچێتە ناو ناتۆ لە داهاتوودا، تەرخانکردنی هەندێک سەروەت و سامانی بەستووی ڕووسیا بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئۆکراین.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆکراین خاکی زیادە لە ڕۆژهەڵات دەداتە ڕووسیا و قەبارەی سوپاکەی سنووردار دەکات، لە بەرامبەردا سزاکانی سەر ڕووسیا هەڵدەگیرێت و بۆ گرووپی هەشت دەگەڕێنرێتەوە.
ئەوەش خراوەتەروو، دوای گەیشتن بە ڕێککەوتن، ئۆکراین لە ماوەی ١٠٠ ڕۆژدا هەڵبژاردن ئەنجام دەدات.
ئەمە لە کاتێکیدا، پەسەندکردنی پلانی ئاشتی ٢٨ خاڵی لە لایەن ترەمپەوە شەپۆلێکی نیگەرانی گەورەی لە کیێڤ و پایتەختەکانی ئەورووپا درووستکردووە.
جێگای ئاماژەیە، پێشتر ماڵپەڕی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمریكی بڵاوی کردەوە، ئەمریکا گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ ڕووسیا ئەنجام دەدات، بۆ داڕشتنی پلانێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئۆکراین، هەرو
