جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارهی ئهو تانانهی له ئهنجامهكانی ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق دراون بهرزبووەتەوە بۆ زیاتر له 800 تانه.
کۆمسیۆن ڕۆژی 15ی ئەم مانگە، پێش ئەوەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ڕابگەیەنێت، ڕایگەیاندبوو، زیاتر لە 100 سکاڵای لەسەر پرۆسەی دەنگدان پێگەیشتووە، چ تایبەت و گشتی.
شایەنی باسە ڕۆژی دووشەممە (17ی تشرینی دووەمی 2025) کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕاگەیاند، کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بەڕێوەچوو، دووپاتی کردەوە کە ڕێژەی بەشداریکردن لە 56% تێپەڕیوە.
