نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تاوەکو کاتژمێر 12ی ئەمشەو بەردەوام دەبێت ئاماژەی بەوەشکرد، هەر خێزانێک فۆڕمەکە پڕنەکاتەوە، بەشەخۆراکی مانگانەی دەبڕدرێت پاش ئەو مۆڵەتەی بە هاوڵاتییان درا، ئاشکراشیکرد، رێژەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە %87 زیادیکردووە بۆ %90.
وتیشی، سەرەتای مانگی 12، قۆناغی دووەم دەستپێدەکات، کە تایبەتە بە زیادکردنی ئەندامی نوێی خێزان، هەروەها لابردنی ئەو ئەندامەی خێزان کە کۆچی دواییکردووە.
