مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران
لە وتارێکیدا ڕایگەیاند، تاران چیتر بەرگەی فراوانبوونی زیاتر ناگرێت، بەداخەوە بودجەی سنووردار ئەم بڕیارەی بۆ چەندین ساڵ پێ دواخستین، بەڵام واقیعی ئەمڕۆ ناچارمان دەکات دان بەوەدا بنێین". ئاماژەی بەوەشکرد، قەیرانی ئاو لە پایتەختدا لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچووە، لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەو وشکەساڵییە بێ وێنەیەی کە بەر وڵاتەکەی گرتووە.
پزیشکیان ئاشکرایکرد، کە پڕۆژەی گواستنەوەی ئاو لە کەنداوەوە بۆ پایتەخت بە نزیکەیی 500 هەزار تۆمان بۆ هەر مەتر سێجایەک کە یەکسانە بە نزیکەی 10 دۆلار. گوتیشی: چ لۆژیکێکی ئابووری ئەم خەرجییە قبوڵ دەکات؟ نەخشەی گەشەپێدان لە ئێران دەبێ بە شێوەیەکی ڕیشەیی دووبارە بکێشرێتەوە.
تاران کە ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 10 ملیۆن کەسە، ڕووبەڕووی زنجیرەیەک قەیرانی کەڵەکەبوو دەبێتەوە لەوانە کەمی ئاو، تێکچوونی ژێرخانی ئابووری، قەرەباڵغی هاتوچۆ و پیسبوون، لە کاتێکدا ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان ڕێبازی گەشەپێدانی شارەکە بە "ناپایەدار" وەسف دەکەن.
سەرۆک کۆماری ئێران هۆشداری دا لەوەی کە تێکچوونی ڕەوشی ئاو دەتوانێ پاڵ بە حکومەتەوە بنێت بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی ناوازە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لە ماوەی داهاتوودا باران نەبارێت، هەندێک ناوچە لە تاران ڕووبەڕووی مەترسی چۆڵکردن دەبنەوە.
