Apora Logo

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئەو كەسەی دەبێتە كاندیدی سەرۆک وەزیران چوار مەرجی سەرەكیمان هەیە

 چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئەو كەسەی دەبێتە كاندیدی سەرۆک وەزیران چوار مەرجی سەرەكیمان هەیە

چوارچێوەى هەماهەنگى چوار مەرجى بۆ کاندیدى سەرۆک وەزیرانى داهاتوو دیاریکردووە، کە یەکێکیان تایبەتە بە واژۆکردنى بەڵێننامە لەبارەى پێکنەهێنانى هیچ قەوارە و لیستێک لەدواى وەرگرتنى پۆستەکەى.

20/11/2025

 دوو مەرجى یەکەمى چوارچێوە بۆ کاندیدى سەرۆک وەزیرانى داهاتوو بەپێی میدیا عێراقییەکان بریتین لەوەى ناوبانگ و هەڵسوکەوتی باش بێت، پەیوەندی باشی هەبێت لەگەڵ هەردوو لایەنی ئەمریکی و ئێرانی.

دوو مەرجەکەى دیکەى چوارچێوەى هەماهەنگى پێکهاتوون لە واژۆکردنى بەڵێننامەیەک کە هیچ قەوارەیەکی سیاسی دروست نەکات، لەگەڵ رازیبوون بەوەى لیژنەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی تیمی ئۆفیسی کاندیدەکە دیارى بکات.

چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان رۆژى 17ى تشرینى دووەم، دەرگاى پێشکەشکردنى ناوى بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانى داهاتوو کردەوە، دواى راگەیاندنى پێکهێنانى گەورەترین فراکسیۆن بۆ پێکهێنانى حکومەتى داهاتوو.

ئەو هەنگاوە راستەوخۆ دواى راگەیاندنى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانەوە هات، دواى هەفتەیەک لە بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق.

لەدواى کۆتایی هاتنى هەڵبژاردنەوە، لەدەزگاکانى راگەیاندن لانى کەم ناوى 10 کاندیدى چاوەڕوانکراو دەستاودەست دەکرێت بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانى داهاتوو، کە دیارترینیان سودانى و مالیکى و عەبدولئەمیر شەمەرى وەزیرى ناوخۆیە.

سودانى کە 17ى تشرینى دووەم گەڕایەوە کۆبوونەوەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى بە ئاشکرا چەند جارێک خواستى خۆى بۆ بەردەوام بوون لە پۆستەکەى نیشانداوە، بەڵام بەشێک لەلایەنەکانى چوارچێوە لەناویاندا دەوڵەتى یاسا بەسەرۆکایەتى نورى مالیکى دژایەتى خۆیان بۆ ویلایەتى دووەمى سودانى نیشانداوە.

;