وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران ئاشكرایكرد، ڕه‌نگه وڵاته‌كه‌ی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانییدا به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستبه‌رداری پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ببێت.
رۆژنامه‌ی ئیعتماد له‌زاری فاتیمه مه‌هاجرانی بڵاویكرده‌وه، تاران تاوتوێی پرسی راگرتنی پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌كات ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیی.
جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه ، هه‌ریه‌ك له‌رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆم و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌یی ئێران پرسی راگرتنه‌كه تاوتوێده‌كه‌ن .
هاوكات میدیا ناوخۆییه‌كانی ئێران له‌زاری كه‌مال خه‌رازی راوێژكاری عه‌لی خامه‌نه‌ئی ئاماده‌یی تارانیانی پیشانداوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی تره‌مپ له‌سه‌ر دۆسێی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌یان.
