له‌زۆربه‌ی سیستمی هه‌رێمی و شێوه فیدڕاڵه‌كانی جیهاندا، پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان ڕووبه‌ڕووی بژارده‌ی سه‌ختی چۆنیه‌تی یارییه‌كان ومامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند ده‌بنه‌وه، به‌وه‌ی چۆن چۆنی رووبه‌رووی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی ببێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بنه‌ماو پایه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌ی لاواز نه‌كات، چونكه ئۆپۆزسیۆنه‌كه دژی ده‌سه‌لاته‌كه‌یه نه‌ك سه‌ربه‌خۆیی و خۆبه‌رێوه‌به‌ری هه‌رێمه‌كه! له‌مۆدێلی هه‌رێمی كوردستان، پارته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی، ئه‌زموونی سه‌ختی پاراستنی ئه‌و باڵانسه‌یان كردووه‌و له‌هه‌ندێك كه‌یسیشدا به‌ئه‌نقه‌ست بێت یا ناشاره‌زایی، له‌جیاتی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار لاواز بكه‌ن، هاوپه‌یمانی و جوڵه‌كانیان پێگه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمییان له‌ق كردووه. بۆیه ده‌كرێت به‌خوێندنه‌وه‌و لێ فێربوون له ستراتیژییه‌تی و ره‌سمی سیاسه‌تی پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌كه‌ته‌لۆنیاو سكۆتله‌ندا، ئه‌وا پارت و جووڵانه‌وه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی هه‌رێم نه‌خشه‌ی سیاسه‌تێكی پته‌وتر و چیرانه‌تر دابڕێژن به‌تایبه‌ت له‌رووی هاوپه‌یمانی ته‌كنیكی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كان هه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه ئه‌وله‌وییه‌كانیان و هه‌میش پاراستنی پێگه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم.
ئه‌گه‌ر به‌نموونه‌یه‌كی ستراتیژی كاری ئۆپۆزسیۆنی كه‌ته‌لۆنیا ده‌ست پێ بكه‌ین، ده‌بینین به‌م دواییانه پارتی ئۆپۆزسیۆنی كه‌ته‌لۆنی ()، دوای چه‌ندین دانووستاندن و گفتوگۆی دوور‌و درێژ توانی رێككه‌وتنێك بكات له‌گه‌ڵ پارتی سۆسیالیستی ئیسپانی له‌باره‌ی چاكسازییه‌كانی ئیداره‌ی دارایی و مالی و ده‌نگیشی پێ بدات. لێره‌دا، پارتی ئۆپۆزسیۆنی كه‌ته‌لۆنیا ژیرانه سوودی له‌هاوپه‌یمانییه‌ته‌كه‌ی له‌ناوه‌ند له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌كان به‌كارهێناوه كه‌توانی هه‌م له‌چاكسازییه‌كی ئابووری به‌شدار بێت و هه‌میش پێگه‌ی كه‌ته‌لۆنیا لاواز نه‌كات و چونكه به‌رچاوی روونه كه ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات شوێنی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی سیاسی نییه به‌ڵكو بردنه‌وه‌ی چاكسازی و دروستكردنی پرۆژه‌یه.
هه‌روه‌ها له‌مۆدێلی سكۆتله‌ندا، پارته‌كانی حوكمڕان و ئۆپۆزسیۆن كار له‌سه‌ر دوو ستراتیژییه‌ت ده‌كه‌ن: یه‌كه‌مییان هه‌ردوولا پێكه‌وه به‌رگری له‌بنه‌ماكانی خۆ به‌رێوه‌به‌ری و ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مانی سكۆتله‌ندا له له‌نده‌ن ده‌پارێزن وبه‌رگری لێده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ردووك لا پرۆژه‌ی خۆیان پێش ده‌خه‌ن، بۆ نموونه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییدان زیاتر گرنگی به‌سه‌ربه‌خۆی ئابووری زیاتر‌و دژایه‌تی پرۆژه‌كانی له‌ندن ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا گروپی مانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا كار له‌سه‌ر چاكسازی سه‌رتاسه‌ری به‌ریتانیاو سكۆتلاند پێكه‌وه ده‌كه‌ن و هیچییان پرۆژه‌كانیان نابنه ئامرازێك بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی هه‌رێمه‌كه‌یان.
بۆیه ده‌كرێت ئه‌م به‌رچاو روونییه‌كی باش بێت بۆ ئۆپۆزسیۆنی كوردی، كه هاوپه‌یمانی و كاری په‌رله‌مانی به‌غدا ده‌كرێت ببێته سه‌رچاوه‌و ماشینێك بۆ ریفۆرم و دادپه‌روه‌ری داهات و پرۆژه‌ی دیكه‌ی ئابووری و یه‌كسانی نه‌ك شوێنێك بێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكی چونكه له‌دواجاردا ئه‌و هێزانه‌ی ناوه‌ند بۆ ریفۆرم ده‌نگی ئۆپۆزسیۆنی كوردی به‌كارناهێنان به‌ڵكو زیاتر بۆ لاوازكردنی هه‌رێم و سازش پێكردنه.
له‌هه‌مووشی گرنگتر، ئۆپۆزسیۆنی كوردی نابێت بچێته ده‌نگدانێكه‌وه یاخود هاوپه‌یمانییه‌تێكه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یمانی سیاسی به‌ڵكو ده‌بێت سه‌رجه‌م جووڵه و گفتوگۆكانی له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی هاوبه‌ش بێت، به‌مه‌ش ده‌توانێت هه‌م ستراتیژییه‌تی خۆی بۆ چاكسازی و به‌دیهێنانی په‌یمانه‌كانی یه‌كسانی له‌داهات و مافه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌ی به‌ده‌ست بخات و نه‌شبێته به‌شێك له‌ئه‌جێنداكانی لاوازكردنی كیانه‌كه. ئه‌م ستراتیژییه‌ته بۆ هه‌ر هه‌رێمێكی له‌چوارچێوه‌ی فیدڕاڵی راسته.
بۆ له‌ئێستادا كورد پێویستی به‌مۆدێلی كه‌ته‌لۆنی-سكۆتله‌ندی زیاتره؟
له‌ئێستادا سه‌رجه‌م پارته سیاسییه‌كان خه‌ریكی دارشتنه‌وه‌و چۆنییه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراقن، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی كه دێنه پێشه‌وه بۆ پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌تایبه‌تی، له‌پێشخستن و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانیان و له‌هه‌مانكاتیشدا پارێزگاریكردن له‌بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم، بۆیه ده‌بێت به‌ستراتیژییه‌تی كاری پارته سیاسییه‌كانی كه‌ته‌لۆنی-سكۆتله‌ندی چۆن له‌مه‌دریدو له‌نده‌ن سیاسه‌ته‌كانیان پێش ده‌خه‌ن ده‌بێت پارته كوردییه‌كانیش هه‌مان میتۆد‌و رێگه به‌گونجاندنی ژینگه‌ی سیاسی هه‌رێم و عیراق بگرنه به‌ر. لێره‌دا مه‌ترسییه‌كان و ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رده‌م كورد به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه‌روو:
چۆن نه‌خشه‌ی سیاسی له‌هه‌رێم ببینین؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له مۆدێلی كه‌ته‌لۆنی-سكۆتله‌ندی دا، پارته سیاسییه‌كان زیاتر به دوو پۆلێن ناویان ده‌برێت؛ 1)سه‌ربه‌خۆ خوازه‌كان و 2)فیدراڵ-ویسته‌كان (مانه‌وه له‌گه‌ڵ ناوه‌ند). بۆ تێگه‌یشتنیش له‌مه‌ترسی و ده‌رفه‌ته‌كان به‌رده‌م كورد له‌یاریگای به‌غدا ده‌كرێت پارته سیاسییه‌كان پۆڵێن بكه‌ین وه‌كو سیناریۆك كه له‌واقیعدا ئه‌وها ناسێنراوه، به‌ڵام مه‌رج نییه به‌فه‌رمی دانی پێدا نرابێت. بۆیه پارته‌كانی هه‌رێم وه‌كو مۆدێلی كه‌ته‌لۆنی-سكۆتله‌ندی دابه‌شی دوو به‌ره ده‌كه‌ین. روونكردنه‌وه‌یه‌كیش ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه بۆ پێدانی ئیمتیاز‌و لایه‌ك به‌فریشته ناساندن و لایه‌ك به‌شه‌یتان ناساندن نییه به‌هیچ به‌ره‌یه‌كدا به‌ڵكو میكانیكی سیاسه‌تكردن روون ده‌كاته‌وه.
یه‌كه‌م: به‌ره‌ی سه‌ربه‌خۆ خوازی كوردی:
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی كۆمسیۆن، پارتی به 27 كورسی، گه‌ورترین لیستی كوردییه. هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی رابردوودا، گوتاری سیاسی و هه‌نگاوه‌كان (به‌سیاسه‌تی سه‌ركه‌وتوو شكستخواردوویه‌وه)، زیاتر وه‌ك پارتێك و لایه‌نێكی سیاسی سه‌ربه‌خۆخواز خۆی نیشانداوه‌و كاری كردووه.
دووه‌م به‌ره‌ی فیدراڵ-ویسته‌كان (مانه‌وه له‌گه‌ڵ ناوه‌ند)
به‌پێی ئه‌و ستراتیژییه‌ت و سیاسه‌تانه‌ی كه ئه‌و گروپه‌ی پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێم له‌یه‌ك نزیك ده‌كاته‌وه‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند خولی په‌رله‌مانی رابردووی عیراقی-دا هه‌ستی پێكراوه، به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی كۆمسیۆن ئه‌وا یه‌كێتی به 18 كورسی و هه‌ڵوێست 5 كورسی و یه‌كگرتوو 4 كوردسی و نه‌وه‌ی نوێ 3 كورسی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری 1 كورسی، به كۆی گشتی 31 كورسی بلۆكێكی په‌رله‌مانی گه‌وره دروست ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده ئه‌م هێزانه هاوپه‌یمان نین، به‌ڵام له‌دواجاردا ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆ یان دوو-سیانێكیش یه‌ك بگرن ئه‌وا هه‌ر پێچه‌وانه‌ی به‌ره‌ی به‌رامبه‌رن به‌رێژه‌یه‌كی زۆر.
ده‌رفه‌ت و مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م پارتی:
هه‌رچه‌نده پارتی به‌جۆرێك له‌جۆره‌كانی سه‌ركردایه‌تی مه‌له‌فی كوردی ده‌كات، به‌هۆی مه‌له‌فی نه‌وت و سه‌رۆكایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و مه‌له‌فی داهاته‌كانی هه‌رێمی له‌به‌رده‌سته، ئه‌وا پارتی زیاتر له‌ژێر فشار ده‌بێت وه‌ك له‌به‌ره‌ی فیدراڵ-ویسته‌كان، راسته پارتی زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی كوردی به 27 كورسی بردووه، به‌ڵام به‌ره‌ی به‌رامبه‌ر پێكه‌وه 31 كورسی ده‌بن. به‌م شێوه‌یه بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعی كه خاوه‌ن 179 كورسی په‌رله‌مانییه، ئه‌گه‌ر كه‌رتبوونی په‌رله‌مانی كوردی به‌نزیك نیوه‌یی (27 به 31)، ئه‌وا مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كورد ساناتر ده‌بێت بۆیان و سازشی كه‌متریشی ده‌وێت و له‌هه‌مانكاتیشدا مه‌ترسی زیاتر له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم دروست ده‌كات.
بۆیه پارتی ده‌بێت زیاتر له‌هه‌ر حزبێك خه‌می دانووستاندن و رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بێت و راستگۆبێت له‌گه‌ڵ دروشمی هه‌ڵبژاردنی كه هاوبه‌شی و سازان بوو. به‌ڵێن و ستراتیژییه‌كانی پارتی بۆ ده‌نگده‌رانی، پاراستی پێگه‌ی هه‌رێم و سیاسه‌تی پارتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی زیاتر بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم، ئه‌وا پێش هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ماڵی شیعی و سوونی دا پێویستی به‌رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێم؟
ئه‌و سازشانه چین كه ده‌كرێت پارتی بێته ژێربار؟
یه‌كه‌م حزب بۆ راكێشان و به‌ده‌ستهێنان، یه‌كێتی ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ش پارتی ده‌توانێت له‌رێی پشتیوانیكردنی پارێزگای كه‌ركوك و پشتگیریكردنی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاری پارێزگار له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و هه‌روه‌ها دروستكردنی لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر كاندیدی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار نه‌ك یه‌كێتی دێنێته پاڵ خۆی به‌ڵكو بۆی هه‌یه گرێ كوێره‌ی پێكنه‌هاتنی كابینه‌ی وزاری هه‌رێمیش بكاته‌وه.
پارتی ده‌توانێت به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌ك یان دووان كه له‌چوارچێوه‌ی به‌ڵێنی كامپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ڵوێست دابوون، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستیش رازی نه‌كات بێته پاڵی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ناهێڵێت بچێته به‌ره‌ی به‌غدا، بۆ نممونه جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی هاوتاكردنی نرخی سووته‌مه‌نی و به‌نزین؟ بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێست رووی ده‌بێت كه بۆچی له‌گه‌ڵ حزبه كوردییه‌كان پێكه‌وه ده‌چێته به‌غدا؟ ئه‌مه وه‌كو نموونه‌یه‌كه‌و ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت روونی بكه‌ینه‌وه ده‌بێ حزبه‌كان حساب بۆ پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كدی و به‌ڵێن و پرۆژه‌كانیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆكارێك بۆ دانووستاندن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و ئه‌وكات ده‌نگی لایه‌نێك له‌جیاتی به‌رامبه‌ر چه‌ند ملیۆن دۆلارێك بێت به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆژه ده‌بێت و ئه‌مه‌شییان گره‌نتی جێبه‌جێكردنی ده‌وێت نه‌ك هه‌ر رێككه‌وتنێكی دیكه‌ی سه‌ر لاپه‌ره‌و دۆكیومێنتێك بێت.
بۆ نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریش به‌هه‌مانشێوه، پارتی ده‌بێت سازشییان بۆ بكاته‌وه و به‌شێك له‌پرۆژه‌كانیان جێ بكاته‌وه، ئه‌گه‌رنا له‌ده‌ستدانی ئه‌و ده‌نگانه پێگه‌ی هه‌رێم و پارتیش به‌و په‌رته‌وازییه‌وه لاواز ده‌كات و ئه‌و سازشانه‌ی ناوخۆ هیچ له‌سه‌ر پێگه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم ناكه‌وێت له‌چاو ئه‌و سازشانه‌ی حزب و كوتله عیراقییه‌كان داوای ده‌كه‌ن. به‌تایبه‌تیش له‌بارودۆخی ئێستای پارتیدا، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌شیعه‌و سووننه به‌ژماره‌ی كورسی گه‌وره‌وه باش نین وه‌كو حه‌لبووسی و خه‌زعه‌لی كه پێكه‌وه كورسییه‌كانیان سه‌روو 50 كورسیی په‌رله‌مانییه.
ئۆپۆزسیۆن چۆن كه‌لتووری یه‌ك پرۆژه‌یی بكاته مۆدێل؟
هاووڵاتیان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، به‌شێویه‌كی گشتی، چاوه‌روانی زۆر گه‌وره‌و نالۆژیكییان له‌هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان هه‌یه. ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتێكی چه‌ند ده‌یه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگ و ساڵێكدا هه‌موویان بۆ گۆردرێت. ئه‌مه هه‌م له‌رووی لۆژیكییه‌وه‌و هه‌میش له‌واقیعی سیاسیی‌دا ئه‌ركێكی قورس ده‌بێت بۆ ئۆپۆزسیۆن. به‌ڵام ده‌كرێت ئۆپۆزسۆن كار له‌سه‌ر كه‌لتووری به‌دیهێنانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌ر خولێك بكات و واقیعییانه سیاسه‌ت بكات. ئه‌مه‌ش له‌صه‌ند لایه‌نێكه‌وه سوودی ده‌بێت هه‌م پرۆژه‌كانی چاكسازی پێش ده‌خات و هه‌میش متمانه‌ی زیاتر لای ده‌نگده‌ران به‌ده‌ستدێنێت بۆ خوله‌كانی داهاتوو.
هه‌روه‌ها ده‌بێت ئۆپۆزسیۆنی كوردی له‌خاڵێكی دیكه‌ی جه‌وهه‌ری ململانێ دیموكراسییه‌كانی سیستمی فیدراڵی به‌ئاگابێت. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌به‌غدا بۆ نموونه؛ كێبڕكێكاری پله‌ی یه‌كه‌م حزبه كوردییه‌كان نین به‌ڵكو جووڵه و ستراتیژییه‌ته‌كانی پارته سیاسییه‌كانی عیراق زۆر مه‌ترسیدارترن و ده‌بێت به‌ئاگابن به‌كارنه‌هێنرێن بۆ مه‌رامی سیاسی و به‌كارهێنانیان وه‌كو كارتێك بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بۆ به‌هێزكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانیان.
بۆیه ئه‌ركی ئه‌مجاره‌ی پارت و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كوردی قورس‌تر، چونكه له‌ئێستاداو له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانیدا، شه‌ری فیدراڵی و جێبه‌جێكردن و شێوه‌ی ته‌فسیری مادده ده‌ستوورییه‌كان چڕبۆته‌وه‌و هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك به‌ر له‌وه‌ی گورز له‌پارتی سیاسی حاكم بدات ئه‌وا به‌ر هه‌رێم ده‌كه‌وێت. بۆیه ده‌بێت هاوشێوه‌ی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كه‌ته‌لۆنیاو سكۆتله‌ندا، هه‌م كار بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌كانیان بكه‌ن و هه‌میش هه‌رێم بپارێزن و ململانێی حزبی ده‌سه‌ڵاتیش بكه‌ن.
یه‌كێتی و كاركردن به‌دوو ستراتیژییه‌ت
یه‌كێتی به‌هۆی سروشتی پێگه‌ی سیاسی به‌غداو هه‌رێم، بواری دارشتنی سیاسه‌ت و ستراتیژییه‌تی هه‌مجۆری هه‌یه. یه‌كێتی ده‌توانێت له‌گه‌ڵ پارتیش رێكبكه‌وێت و توانای ئه‌وه‌شی هه‌یه سه‌ركردایه‌تی ناراسته‌وخۆی سه‌رجه‌م لایه‌نه براوه‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردن جگه له‌پارتی بكات، ئه‌مه‌ش به‌په‌ره‌پێدانی ئه‌و پرۆژه‌و سیاسه‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی هه‌ڵوێست و یه‌كگرتوو و نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریش یه‌كدێنه‌وه. له‌سه‌ر ئاستی عیراقیشدا، تا راده‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ندی فراوانتره‌و پێكدادانی كه‌متره. بۆیه ده‌كرێت یه‌كێتی به‌دوو ستراتیژییه‌ت كار بكات، یه‌كه‌م ئه‌وه‌بێت كاربكات بۆ ریفۆرمی ئابووری، په‌روه‌رده‌یی و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی گۆرانی كه‌ش و هه‌واو ژینگه‌ی له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عیراق و دووه‌میشیان فشار له‌سه‌ر پارتی دروست بكات بۆ چاكسازی و لێكتێگه‌یشتن و یه‌كسانی له‌دابه‌شكردنی داهات و پرۆژه‌كان دا، به‌مه‌رجێك له‌سه‌ر حسابی لاوازكردنی پێگه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم نه‌بن.
له‌كۆتاییدا، په‌رته‌وازه‌یی لایه‌نه‌كانی كوردی مه‌ترسی جددی له‌سه‌ر پێگه‌ی كورد و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم دروست ده‌كه‌ن. بۆیه ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی كوردی پێویستییان به‌یه‌كدی زیاتره تاوه‌كو به‌غدا بكه‌نه یاریگای دووه‌می ده‌ست شكانه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر په‌یره‌وی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌ست شكانه‌وه‌ی یه‌كدی بكه‌ن و ریفۆرم و پرۆژه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێش نه‌خه‌ن خه‌ڵكی و ده‌نگده‌رانیان سوودمه‌ندی جووڵه‌كانیان نابێت و له‌دواجاردا پارته سیاسییه‌كان سازش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت ده‌كه‌ن و هه‌رێمیش لاوازتر ده‌كه‌ن.
سه‌نگه‌ر رسول، توێژه‌ر له ئابووری سیاسی و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
ئەم توێژینەوەیە لە ماڵپەڕی پەنجەرە وەرگیراوە لەبەر گرنی ناوەڕۆکەکەی دوای ڕەزامەندیان لێرە بڵاوی دەکەینەوە
