کۆبوونەوەی کۆمسیۆنەکە دەربارەی دیدار لەگەڵ ئۆجالان دەستی پێکرد
کۆبوونەوەی ١٧ـەمینی کۆمیسیۆنی (خوشک-برایەتی و دیموکراسیی و یەکگرتنی نەتەوەیی) لە پەرلەمانی تورکیا دەستی پێکرد، دەربارەی سەردانی ئیمراڵی و دیدار لەگەڵ ئۆجالان
ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری یاشار گولەر و وەزیری ناوخۆ عەلی یەرلیکایا و سەرۆکی میت ئیبراهیم کاڵن ئەنجام دەدرێت کە زانیاری لەبارەی پڕۆسەکەوە دەخەنەڕوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا چاوەڕوان دەکرێت، گفتوگۆیەکی جدی لەسەر بابەتی سەردانی کردنی ئیمراڵی و دیداری عەبدوڵا ئۆجالان بکەن.
