Apora Logo

نەتانیاهۆ و ئەندامانی باڵای حکومەتەکەی لە سوریان

نەتانیاهۆ و ئەندامانی باڵای حکومەتەکەی لە سوریان

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و گەدعون ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و ئیال زەمیر سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل سەردانی خاکی سوریایان کردووە.

19/11/2025

 

 

دەسەڵاتی پەخشی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە (١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و گەدعون ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و ئیال زەمیر سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل سەردانی خاکی سوریایان کردووە.


ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گەشتەکەی نەتانیاهۆ و کاتز بۆ خاکی سوریا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئەمریکادایە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەنێوان ئیسرائیل و سوریا.


لای خۆیەوە ڕۆژنامەی "یەدیوت ئەهرۆنۆت" ڕایگەیاندووە کە ئامانجی گەشتەکە هەڵسەنگاندنی دۆخی مەیدانی و بەدواداچوونی پێشهاتەکانی بەرەی باکوورە.

میدیا عێبریەکان بڵاویانکردەوە، شین بێت (دەزگای ئاسایشی ئیسرائیل) و پۆلیسی ئیسرائیل و سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک دانیشتووی باکووری ئیسرائیلیان دەستگیرکردووە کە پێنج سەرباز و یەدەگیان تێدابووە، هەروەها ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی سوریاش بە گومانی قاچاخچێتی چەک لە سوریاوە بۆ ناو ئیسرائیل لەڕێگەی گوندی هەجەری سوریاوە کە نزیکە لە سنوری بەرزاییەکانی جۆلان.


بەپێی لێکۆڵینەوەکان، ئەو چەکە قاچاخانە گواستراونەتەوە بۆ ئەو توخمە تاوانکاریانەی لە باکووری ئیسرائیل کاردەکەن.

لە نێو تۆمەتبارەکاندا ئیاد حەلەبی تەمەن ٤٥ ساڵ، خەڵکی گوندی یارکە، پۆلیسی یەکەمی لیوایەک لە کەرتی باکورە.



;