ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بۆ 80 تانە بەرزبووەتەوە.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکی کورتدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ژمارەی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی 2025 بۆ 80 تانە بەرزبووەتەوە".
پێشتر ڕاگەیەندرابوو کە ژمارەی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردن کە بۆ یەکەم ڕۆژی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ وەرگیراوە، ٣٦ تانە بووە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دووشەممەی ڕابردوو (17ی تشرینی دووەمی 2025) ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە دەنگدانی گشتی و تایبەت ڕاگەیاند، هاوکات کردنەوەی دەرگای تانەدان لە ئەنجامەکان ڕاگەیاند، کە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت
